کوردستانی
نرخی مریشک بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک مریشک گەیشتە چوار هەزار و 100 دینار، وتەبێژی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانیش دەڵێت "چەندین هۆکار هەیە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی مریشک و حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ بێباکن لە ئاست کێڵگە پەلەوەرییەکان".
نازم عەبدوڵڵا، وتەبێژ ی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی سەبارەت بە بەردەوامی لە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان نەبوونی ڤاکسینێکی باشە، چونکە بەشێکی زۆری کێڵگەکان تووشی نەخۆشی بوون و تەواوی مریشکەکانیان لە ناوەچوون، هۆکارێکی دیکەش گرانی نرخی عەلەف و غازە کە ئەوەش وادەکات هەندێک لە خاوەن کێڵگەکان جوچکە نەکەنەوە هۆڵەکانیان".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەرزی بەهای دۆلاریش هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی مریشکە، چونکە ئێمە هەرچی پێویستییە بە دۆلار دەیکڕین، سەرەڕای ئەوەی لە 70% کێڵگە پەلەوەرییەکان لە زاخۆ تا نەجەف بەهۆی نەخۆشییەوە زەرەدیانکردووە و مریشکەکانیان لەناوچووە و ئەوەش هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی مریشک و گرانبوونی".
وتەبێژ ی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی روونیشیکردەوە "تێچوی هەرکیلۆیەک مریشک بۆ ئێمە سێ هەزار و 250 دینارە لە هۆڵەکاندا ئەوەش نرخێکی بەرزە"، داواشی لە حکومەت کرد لەڕێگەی هێنانی ڤاکسینی گونجا و هاوکاریان بێت و کارئاسانییان بۆ بکات.
ر. ئ.

بیروڕا