کوردستانی
لە زیندانی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێک "خۆی دەکوژێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کەسێكیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و دابەشکردنی مادەی هۆشبەر دەستگیرکردووە و دوای یەك رۆژ لەمانەوەی لە بەندینخانە، "خۆی کوشتووە".
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کەسێكیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و دابەشکردنی مادەی هۆشبەر دەستگیرکردووە و دوای یەك رۆژ لەمانەوەی لە بەندینخانە، "خۆی کوشتووە".
ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، لە شەوی سێی حوزەیرانی 2022، مەفرەزەکانی ئاسایش لە شاری هەولێر، کەسێکیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و دابەشکردنی مادەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.
باسی لەوەشکردووە، لە ماڵی تۆمەتبارەکە توانرا دەست بەسەر دەمانچەیەك و بڕێک مادەی هۆشبەردا بگیرێت لە جۆرەکانی هێرۆیین و کریستاڵ کە بە کەرەستەی تایبەت ئامادەکرابوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە شەوی 4 لەسەر 5ی حوزەیران، تۆمەتبارەکە لە بەندینخانە خۆی هەڵواسیووە و گیانی لەدەستداوە، دواتر لەسەر بڕیاری دادوەر بە مەبەستی لێکۆڵینەوە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.
ر. ئ.
بیروڕا


