کوردستانی

پلانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پلانی کاری وەزارەتەکەی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2022-2023، بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پلانەکەش لەدایکبووانی (1-1-2016 بۆ 31-12-2016) مافی وەرگرتنیان لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکاندا دەبێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە، پرۆسەی تۆمارکردنی منداڵ و قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی جگە لە قوتابخانە بیانی و نێودەوڵەتییەکان لە رێکەوتی 26-6-2022 دەستپێدەکات و تا 26-7-2022بەردەوام دەبێت.

ئەوەش هاتووە "منداڵانی لەدایکبووی 1-1-2018 31-12-2018 لە قۆناغی یەکەمی باخچە حکومی و ناحکومییەکان وەردەگیرێن و منداڵانی لەدایکبووی 1-1-2018تا  31-12-2018  لە قۆناغی دوەمی باخچە وەردەگیرێت".

باس لەوەشکراوە "منداڵانی لەدایکبووی 1-1-2016 31-12-2016 مافی وەرگرتنیان لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دەبێت".
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan