کوردستانی
جان دۆست هیرشێکی تووند دەکاتە سەر پەکەکە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جان دۆست لە نووسینێکی نوێیدا هێرش دەکاتە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە و دەڵێت "پەکەکە رۆژئاوای کوردستانی کردە قوربانی سیاسەتە وێرانکارییەکانی و دەیویست هامان سیاسەت لە باشووریش پەیڕوبکات".
لە نوێترین نووسینیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر جان دۆست، نووسەر وەرگێڕ و شاعیری رۆژئاوای کوردستان دەڵیت "پەکەکە دەیویست هەمان سیاسەتی وێرانکاریی کە لە رۆژئاوای کوردستان پەیڕوی کردووە لە باشووری کوردستانیش پەێڕەوی بکات، به‌ڵام له‌وێ پێشمه‌رگه هه‌بوون و هه‌ن".
ئەو نووسەرە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە بە "نەزان" ناودەبات و دەڵێت "تۆ براكه‌ت بكه‌یته دوژمنی خۆت و هانا بۆ دوژمن به‌ریت! هه‌ی (جاهل)"، نووسیویشیەتی "ئێستا مه‌زڵوم عه‌بدی كه‌وتووه‌ته پاڕهپاڕ و داوا له رژێمی سووریا ده‌كات سنووره‌كانی بپارێزێت".

وتەکانی ئەو نووسەرە کوردە لە دوای هەرەشەکانی ئەم دواییەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دێت کە وتبووی، بەقوڵاتی 30 کیلۆمەتر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی له سنووره‌وه بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه له هێزه كوردییه‌كان راده‌ماڵێت.
جان دۆست نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی کوردی رۆژئاوای کوردستان-ە و لە ساڵی 1965 لە کۆبانێ لەدایکبووە، لە ساڵی 2000ەوە لە ئاڵمانیادا دەژی.
ر. ئ.
بیروڕا