کوردستانی
هەولێر؛ پیاوێک کوژرا و کوڕەکەشی برینداردەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو کەسێک کە پێشمەرگە بووە دەستڕێژی گوللـەی لێکراوە و کوژراوە، هۆکارەکەشی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو کەسێک کە پێشمەرگە بووە دەستڕێژی گوللـەی لێکراوە و کوژراوە، هۆکارەکەشی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە هاتووە، لە کاتژمێر 11:00ی شەوی رابردوو ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی رووداوێکی کوشتن، لە گەڕەکی عارەب کەندی نوێ (قەریەتاغ).
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رووداوەکەدا دەستڕێژی گوللـە لە کوڕ و باوکێک کراوە و باوکەکە بەناوی (هەرێم ئیبراهیم) کە تەمەنی 38 ساڵ بووە کوژراوە و کوڕی کوژراوەکەش بەناوی هەڵۆ هەرێم کە تەمەنی 16 ساڵە برینداربووە.
پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشکردووە، ئەو خێزانە خەڵکی کەلارن و هاتوونەتە شاری هەولێر، هۆکاری رووداوەکەش "دوژمنداری" و کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.
ر. ئ.
بیروڕا


