کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە تاوەبارن دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە تاوەبارن دەبێت
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەوردەبێت، لە هەندێ ناوچە ئەگەری تاوەبارانی کور هەیە و سبەینێش لە هەندێک ناوچە تۆزێکی سوک دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەوردەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت, لەگەل ئەگەری تاوە بارانی کورت خایەنی پچڕپچڕ لەناوچە شاخاوییەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی هەرێم بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان, لە ناوچەکانی باشووری هەرێم بەهۆی  خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا, لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لە ناوچەکانی گەرمیان ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە و لە باشووری شاری کەرکوک کاریگەری زیاتر دەبێت.

 بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ: هەولێر 40 پلە, دهۆک 39 پلە, سلێمانی 39 پلە, کەرکوک 43 پلە، هەرچی هەڵەبجەش 40 پلەی سیلیزی دەبێت.
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan