کوردستانی

د. عەزیز گەردی کۆچی دواییکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


د. عەزیز گەردی کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

نەخۆشخانەی ژینی تایبەت ئەو نەخۆشخانەیەی د. عەزیزی لێبوو، مردنی د. عه‌زیز گه‌ردی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی گه‌وره‌ی كوردی بۆ مەودا میدیا پشتراستکردەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا نەخۆخانەی ژینی تایبەت لە شاری هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "د. عەزیز گەردی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6-6-2022 کاژێر 10:15 خولەک لە نەخۆشخانەی ژینی تایبەت کۆچی دواییکردووە".

چەند مانگێک بەر لەئێستا، بەهۆی سستبوونی گورچیلەکانییەوە، عەزیز گەردی چووەتە دەرەوەی وڵات، لەوێ دوای چارەسەر یەکێک لە گورچیلەکانی بۆ دەردەهێنن و دوای گەڕانەوەی بۆ هەولێر بە چەند رۆژێک، تاکە گورچیلەکەی دیکەی تووشی ئازار دەبێت، سەرەتای ئەم مانگە عەزیز گەردی بە هۆی سستبوونی گورچیلەکەی دیکەی رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەتی ژین لە شاری هەولێر کراوە.

عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا، ناسراو بە عەزیز گەردی، لە ساڵی 1947 لە هەولێر لەدایکبوو، لە ناحیەی بەحرکەی نزیک شاری هەولێر دەژیا،  خاوەنی 200 کتێبە کە بەشێکیان هەتا ئێستا چاپ نەکراون, ئەو گەورە نووسەرەی کورد جگە لەوەی کوردیزانێکی باش بووە و شارەزایی باشی لە زمانی نەتەوەکەی خۆیدا هەبووە، زمانەکانی عەرەبیی و ئینگلیزی و فارسی بەباشی زانیوە.

یەکێک لە دیارترین بەرھەمە وەرگێردراوەکانی د. عەزیز گەردی بریتیە لە؛ (داغستانی من و کۆمیدیای یەزدانی دانتی). جیا لە کارە وەرگێڕانەکانیشی، د. عەزیزی گەردی چەندین بەرھەمی تایبەت بە خۆشی ھەیە، وەک؛ رەوانبێژی لە ئەدەبی کوردیدا، ئەدەب و رەخنە، ئەدەبی بێگانان، پیاوێک، سەروا، کێشی شیعری کالسیکی کوردی.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن