کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ ئەم توێژە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ ئەم توێژە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەینێت، بڕی دوو ملیار دینار شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا دابەشبکرێت. 
 
لە راگەیەندراوێکدا نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت "چەکی پارە بە بڕی دوو ملیار دینار کە پارەی گەنمی وەرگیراوی ساڵی (2022)ـە ھاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
 
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژە بەوەش دەکات "یەک ملیار بۆ پارێزگای سلێمانی، 500 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای ھەولێر و 500 ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای دھۆک تەرخانکراوە"، وتیشی "بڕیارە لە رۆژانی داھاتوودا بڕێکی دیکەش بخرێتە سەر هەژماری وەزارەت".

بۆ ئەمساڵ بەهۆی وەشکەساڵی و کەمی بەروبومی دانەوێڵە، نرخى یەک تۆن گەنمى وەرگیرا و لە جوتیاران لەلایەن سایلۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستانیش بە 850 هەزار دینار دیاریکراوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan