کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: مێژوو بە شانازییەوە ناوی مامۆستا عەزیز گەردی دەهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆر عەزیز گەردی دەڵێت "ژیان و ئەزموونی ئەو نووسەر و وەرگێڕە وانەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت خزمەت بکەن، مێژوو بە شانازییەوە ناوی دەهێنێت".
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆر عەزیز گەردی دەڵێت "ژیان و ئەزموونی ئەو نووسەر و وەرگێڕە وانەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت خزمەت بکەن، مێژوو بە شانازییەوە ناوی دەهێنێت".
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دڵتەنگی و نیگەرانیی خۆی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر عەزیز گەردی نیشانداوە و ڕایگەیاندووە "کۆچی دوایی مامۆستا عەزیز گەردی، نووسەر، ئەکادیمیست و وەرگێڕە ناسراوەکەی کوردستان خەسارەتێکی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانی کردین".
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەشڵێت "ژیان و ئەزموونی مامۆستا عەزیز گەردی وانەیەکی گرنگ و کاریگەرە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت خزمەت بکەن و ناویان لە مێژوودا بە درەوشاوەیی بمێنێتەوە".
ستایشی کارەکانی دکتۆر عەزیز گەردی دەکات و رایدەگەیەنێت "ئەو یەکێک بوو لەو نووسەرە دەگمەنانەی بێئەوەی چاوەڕوانی هیچ ستایش و پیاهەڵدانێک بێت، لە خەمی زمان و فەرهەنگی نەتەوەکەیدا بوو، بە ئاوڕدانەوەیەک بۆ کتێبخانەی کوردی لەو راستییە تێدەگەین، هیچ کەسێک بە ئەندازەی عەزیز گەردی قەڵەمەکەی پڕکار و بەبڕشت نەبووە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


