کوردستانی
دەست بە دابەشکردنەوەی بەنزینی 690 دیناری دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بڕێک بەنزینی 690 لە بەغداوە دەگاتە سلێمانی و لە سبەینێوە لەڕێگەی وێستگەکانەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ بڕێکی باش بەنزینی عیراقی لە جۆری 690 دیناری دەگاتە پارێزگای سلێمانی و سبەینێ لەڕێی چەند وێستگەیەکەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەت و تاکسی و پاسدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەڵێندراوە رۆژانە بڕێکی باش بەنزینی عیراقی بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بکرێت".
باسی لەوەشکرد "هاتنی بەنزینی عیراقی کاریگەریی دەبێت لەسەر دابەزینەوەی نرخی بەنزینی بازرگانی"، لەئیستادا نرخی یەک لیتر بەنزینی سۆپەر 1300 دینار و بەنزینی موحەسەن 1225 دینار هەرچی بەرنزینی نۆرماڵیشە لیتری بە 1100 دینارە.
ر. ئ.

بیروڕا