کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانییەوە
مەودا میدیا-

سه‌رۆكایه‌تىی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی لەناوبردنی دارەکانی گۆیژە رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وكاره‌ى كراوه‌ لابردنى زیاده‌ڕه‌وى بووه‌ كه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر زه‌ویه‌كانى بنارى گۆیژه‌، ئاماژە بەوەشدەکات کاری ئەمڕۆی تیمەکانیان بە مەبەستی کارئاسانی کردن بووە بۆ جێبەجێکردنی دروستکردنی شەقامێکی گشتی لە بەرژەوەندیی ھاوڵاتییان‌.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیرانی 2022 سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکی لەناوبردبی دارەکانی گۆیژە هاتەدەنگ و رایگەیاند "تیمەکانی بەشی سەرپێچی‌و لادانی زیادەڕۆیی بەھاوکاری پۆلیسی شارەوانی‌و ئاسایشی ناوشار، ھەستان بەلابردنی ئەو زیادەڕۆییانەی کرابوونەسەر زەوییەکانی بناری گۆیژە".

ئامژە بەوەکراوە "بەھەموولایەکی رادەگەیەنین کە ئەنجامدانی ئەوکارە دوای پێدانی چەندینجار ئاگادارینامە بووە بەوکەسانەی زەوی شارەوانییان بەکارھێناوە بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان بێئەوەی مافی خاوەندارێتی ئەو زەوییانەیان ھەبێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ھەروەھا کاری ئەمڕۆی تیمەکانمان بەمەبەستی کارئاسانیکردن بووە بۆ جێبەجێکردنی دروستکردنی شەقامێکی گشتی لە بەرژەوەندیی ھاوڵاتییان‌ و شاری سلێمانی خۆشەویستدا لەو ناوچەیەدا".'

س،ر
Qaiwan
Qaiwan