کوردستانی

لەم شارەی هەرێمی کوردستان بۆمبێک تەقییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم شارەی هەرێمی کوردستان بۆمبێک تەقییەوە
مەودا میدیا-

دژە تیرۆری کوردستان ئاشکرایکرد پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا کەسێك بریندار دەبێت کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە.

لە راگەیەندراوێکدا دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیرانی 2022 لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای تۆکسۆن لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر لەنزیک بارەگای حیزبی سازمانی خەباتی ئێران کەسێک برینداربوو".

ئاماژە بەوەکراوە "بریندارەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و ناوی (ئەکبەر سەفەر ئەڵماس)ە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و لەدایکبووی 1973یە و ئەندامی حزبی سازمانی خەباتی ئێرانە، هاوکات لێکۆڵینەوەکانی دەزگا ئەمنییەکان لەو بارەوە بەردەوامە".




س.ر
Qaiwan
Qaiwan