گشتی

بە تەمەنترین پیاوی جیهان لە تەمەنی 113 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تەمەنترین پیاوی جیهان لە تەمەنی 113 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
مەودا میدیا-

دوای رۆژێك لە دیاریكردنی وەكو بە تەمەنترین پیاوی جیهان و ناونووسینی لە كتێبی گینس، بە تەمەنترین پیاوی جیهان لە تەمەنی 113 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، هەروەك رۆژنامەكانی ژاپۆن لەگەڵ بڵاوكردنەوەی هەواڵەكەدا ئاماژەیان بە هۆكارەكانی مردنەكەی نەكردووە.

شیتیسیۆ واتانابی هاوڵاتییەكی ژاپۆنی تەمەن 113ساڵ بوو، لە سەرەتای ئەم هەفتەیدا دەستەی سەرپەرشتیاریی كتێبی گینس وەك بە تەمەنترین پیاوی جیهان دەستنیشانی كرد و لە كتێبەكەدا ناونووسیان كرد، دوای رۆژێك لەو راگەیاندنەش ئەو هاوڵاتییە كۆچی دوایی كرد.

بەپێی ماڵپەڕی سكای نیوز كە رۆژنامەكانی ژاپۆنی كردووەتە سەرچاوەی هەواڵەكەی هاتووە "ئەندامانی خێزانەكەی وتوویانە بەو دواییانە واتانابی خواردنی نەخواردووە، هەروەها پلەی گەرمی جەستەی بەرزبووەتەوە و بە ئەستەم هەناسەی داوە".

 شیتیسیۆ واتانابی ساڵی 1907 لە ژاپۆن لەدایكبووە، 5 كوڕ و 25 نەوەی هەیە، بۆ ماوەی 18 ساڵ لە تایوان وەكو فەرمانبەری حكومی كاریكردووە، بەردەوام سەرقاڵی چاندنی سەوزە و میوە بووە لە كێڵگە خێزانییەكەیاندا، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر خواردنە تەندروستەكانی خواردووە و بەردەوام گەشبین بووە. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان