کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی: پێكهاته‌كان ده‌بێ خۆيان خاوه‌نى بڕيارى خۆيان بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كانى پێكهاته‌كان و په‌رله‌مانتا‌ران و نوێنه‌رانيان كۆبووه‌وه و ئاماژەی بەوەکرد، پێكهاته‌كان ده‌بێ خۆيان خاوه‌نى بڕيارى خۆيان بن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی حوزەیرانی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كانى پێكهاته‌كان و په‌رله‌مانتا‌ران و نوێنه‌رانيان كۆبووه‌وه‌و رایگەیاند "ێگه به هيچ هه‌وڵێك بۆ سنوورداركردنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان نادرێت له پرسى هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌رايه‌تيكردنياندا له په‌رله‌مان و دامه‌رزاوه‌كانى ديكه".

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان بيروبۆچوونى خۆيان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ياساى هه‌ڵبژاردن و پارێزگارى له مافه‌كانيان خسته ڕوو کە جه‌ختيان له گرنگيى ڕۆڵ و پشتگيری نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم كرده‌وه بۆ پاراستنى مافه‌كانيان و رێزگرتن له بيروبۆچوون و تێڕوانينان ده‌رباره‌ى ئه‌و پرسانه‌ى كه په‌يوه‌ندييان به مافه‌كانى ئه‌وانه‌وه هه‌يه.
نێچیرڤان بارزانی پشتیگیری دەربڕی بۆ مافی پێکهاتەکان و پاراستنیان و ئەوەی خستەڕوو "پێكهاته‌كان ده‌بێ خۆيان خاوه‌نى بڕيارى خۆيان بن و بيروبۆچوون و بڕياره‌كانيان رێزلێگيراوبن".
س.ر

بیروڕا