کوردستانی

ژنێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵ تەرمی ژنێکی تەمەن 36 ساڵان گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بێت بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ 6ی حوزەیرانی 2022 تەرمی ژنێکی تەمەن 36 ساڵ گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ بەوتەی کەسوکارەکەی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەکرد "دوای رێکارەکان تەرمەکەی لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرا 122ی بەڕێوەبەرایەتیمان رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan