کوردستانی

تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە
مەودا میدیا- 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە کە لەناو کێڵگەیەکی دەغڵوداندا بە کوژراوی فڕێدرابوو، پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی سلێمانی دەستی کەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیرانی 2022 لە نزیک گەڕەکی شێخ عەباس لە کێڵگەیەکی دەغڵودان تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە کە کوژرابوو و تەرمەکەی لەوێدا فڕێدرابوو.

هەر ئەو سەرچاوەیە بۆ مەودا میدیای روونکردەوە، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بە شوێنی رووداوەکە تەرمی ئەو هاوڵاتییە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا بە مەبەستی توێکاری، هەروەها پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan