کوردستانی

لەم ناوچانەی هەرێم پێشبینی بارانبارین دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچانەی هەرێم پێشبینی بارانبارین دەکرێت
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت بەرەبەیانی سبەینێ لەسنووری ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری چالاکبوونی ھەورە و بروسکە بارانبارین دەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات سبەینێ  پلەکانی گەرما ھاوشێوەی ئەمڕۆ تا رادەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "تا کاتەکانی بەرەبەیانی سبەینێ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022 لە ناوچەی جیاجیادا لەسنووری ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری چالاکبوونی ھەورە و بروسکە بارانبارین دەبێت و سبەی بە گشتیی کەشی ھەرێم ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەکە بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور دەگۆرێت و پلەکانی گەرماش ھاوشێوەی ئەمڕۆ تا رادەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە".

راشیگەیاند "لە کاتەکانی دوانیوەرۆدا ئەگەرێ لاواز ھەیە بۆ ماوەیەکی کەم لە ھەندێک ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ھەور چالاکببێتەوە و تاوتاو باران ببارێت و ھەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan