کوردستانی
شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئەمڕۆ لە ماڵ مەچنەدەرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ دیاردەیەکی گەردوونی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان روودەدات، ئاماژە بەوەشدەکات ماوەی چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022 یوڤی ئیندێکس (UV index) ئاستی تیشکی سەروو وەنەوشەیی لە ئاسمانی ناوچەکە لە 10 بۆ 11 دەبێت، ئەو وزەیە کە لە خۆرەوە دەردەچێت و دەگاتە سەر زەووی کە جگە لەو سوودانەی هەیەتی لە حاڵەتی بەرزی یوڤی زیانی تەندروستیشی هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە کاتژمیر 10:00ی بەیانی بۆ کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆ پێوسیتە لە ماڵەوەبین و نەچینەدەرێ لەو کاتانەدا بە دووربین لە بەرکەوتنی خۆر و راستەوخۆ سەیرکردن پیویستە چاویلکە بەکاربهێنرێت، هەروەها هەندێک کات بوونی هەوری چڕ رێگر دەبێت لە گەیشتنی بەشێکی ئەو تیشکە، بەڵام ئاسمان بۆ ئەمڕۆ هەور و هەتاوە، بۆیە رێگریەکی ئەوتۆی نییە داواکارم تاوەکو دەتوانن چوونەدەرەوەتان کەمتربێت".
ئاماژەی بە زیانەکان کرد وتی "تیشکی یوڤی کاریگەریی هەیە لەسەر نەخۆشیەکانی پێست و شێرپەنجەی پێست، نەخۆشییەکانی چاو، حەساسییەتی بەرخۆر و سووتانی پیست و سوور هەڵگەڕانی".
ئەو شارەزایە وتی "ئاستی تیشکی سەروو وەنەوشەیی لە پلەكانی (0 تا 2) بە ئاسایی وەسفدەكرێت و لە (3 بۆ 5) مەترسییەكی كەم لەسەر مرۆڤ دروستدەكات، هەروەها لەنێوان (5 بۆ 10) مەترسی بۆ مرۆڤ هەیە، كە ئێستا لە عیراق و هەرێمی کوردستان هەیە مەترسییەكی زۆر بەجێدەهێڵێت و دوا پلەش كە زانایان بە مەترسیدارترین دۆخ وەسفی دەكەن لەسەروو پلەی 11 دەبێت".
س.ر

بیروڕا