کوردستانی
تورکیا دەستگیرکردنی گەریلایەکی پەکەکەی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا دەستگیرکردنی گەریلایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەی لە سوریا راگەیاند و دواتر گواستراوەتەوە بۆ تورکیا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا - میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سوریا گەریلایەکی پەکەکەیان دەستگیرکردووە بە ناوی "دڵبیرین کاچار" کە ناوی نهێنی "رۆژدە"یە، دوای دەستگیرکردنی گواستراوەتەوە بۆ تورکیا.
وەک ئاماژەی پێکراوە، ئەو گەریلایە دوای ئەوەی نزیکەی ساڵێک لە ناوچەکانی جودی و گابار چالاکی ئەنجامداوە، لە ساڵی 2016 رەوانەی سوریا کراوە و بەشداری چالاکییە جۆراوجۆرەکانی کردووە لەو ناوچانە.
س.ر

بیروڕا