کوردستانی
یەکێتی و پارتی بڕیاری هاوبەش دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022 هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە پێویستە دەست بە ئامادەکاریی یاسایی بکرێت".
ئاماژە بەوەکراوە "پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وەک دوو پرسی گرنگی نیشتمانی پیویستییان بە گفتوگۆی زیاتر و سازانی سەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستانە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر".
لە کۆتایی راگەیەندراوە هاوبەشەکەی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی هاتووە "هەردوولا بەردەوام دەبن لە کۆبوونەوەکانیان".
س.ر

بیروڕا