کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشھات و گۆڕانکارییەکان وادەخوازێت ھەموومان پەرۆشی یەکڕیزی نیشتمانی بین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون بە وردی بیروبۆچوون لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عیراق و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا و کۆبوونەوە ھاوڕابوو کە پەلە بکرێت لە پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و نیشتمانی کە رەنگدانەوەی واقیعی سیاسی و خواستی ئەمڕۆی ھاوڵاتییانی عیراق بێت.
ھەر لەکۆبوونەوەکە دووپاتی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە و پەنابردن بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی بونیادنەرانە بە ھەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرا لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە وڵاتدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند "پێشھاتەکان و گۆڕانکارییەکان وادەخوازێت ھەموومان پەرۆشی یەکڕیزی نیشتمانی بین و لە خەمی خەڵک و ئارامی سیاسی ھەنگاوی کرداری بنێین لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری نیشتمانی".
س،ر

بیروڕا