کوردستانی
کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند تاوەکو رۆژی پێنجشەممە فۆرمی ناونووسین بۆ ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە بەردەست دەبێت، کە بڕیارە بۆ کەسانی کەمدەرامەت دروست بکرێن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند تاوەکو رۆژی پێنجشەممە فۆرمی ناونووسین بۆ ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە بەردەست دەبێت، کە بڕیارە بۆ کەسانی کەمدەرامەت دروست بکرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022 د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کرێنشینان هەندێک تێبینییان لە بارەی پرۆژەی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە هەبووە، بۆیە خوێندنەوەی زیاترمان بۆ کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "کرێنشینان داوایان کردووە پرۆژەکە زیاتر لە خزمەتی کرێنشینان بێت، ئێمەش دڵنیایی تەواومان داوە، کە پرۆژەکەمان لە خزمەتی ئەوان و هەژاراندا دەبێت".
سەربارەت بە کاتی راگەیاندنی پڕکردنەوەی فۆڕمی سوودمەندبوون لە یەکەکان، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان باسی لەوەکرد "رۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە، 9ی حوزەیرانی 2022 ناونووسین رادەگەیێنین فۆرمەکانمان بڵاودەکەینەوە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


