کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی مەترسییەک دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، حاڵەتەكانی داخڵكردنی منداڵان بە سكچوون و رشانەوە رووی لەهەڵكشان كردووە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، حاڵەتەكانی داخڵكردنی منداڵان بە سكچوون و رشانەوە رووی لەهەڵكشان كردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە حەوتی حوزەیران د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری لە شاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "حاڵەتەكانی داخڵبوونی منداڵان بە سكچوون و رشانەوە رووی لە هەڵكشاند كردووە، ساڵانە لەم کاتەدا ئەم حەڵەتە لە ناومنداڵاندا دووبارەدەبێتەوە و هۆکارەکەشی بەکتریا و ڤایرۆسەکانن و هەندێک جاریش ئەو پڕۆتینانەیە کە منداڵ دەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلە گەرمایە و گۆڕانكاریی كەشوهەوا لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە بەشی فریاكەوتنی خێرای نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لەكاتی داخڵبوونی 89 منداڵی نەخۆش 60 منداڵیان بەهۆكاری سكچوون و رشانەوە داخڵی نەخۆشخانە كراون".
باسی لەوەشکرد بۆ رێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچون و رشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بگیرێتەبەر:
باسی لەوەشکرد بۆ رێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچون و رشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بگیرێتەبەر:
1. هەموو ئاوێک بکوڵێنە، ساردی بکەرەوە و بۆ خواردنەوە بەکاریبهێنە.
2. خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
3. سەوزە و میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
4. زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.
5. پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
6. بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.
7. دورکەوتنەوە لە خواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
8. باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

ر. ئ.
بیروڕا