کوردستانی
"ئەولەویەتمان رێگەوبان و دووسایدکردنی رێگەی نێوان شارەکانە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایدەگەیەنێت، ئەولەویەتی کارەکانیان دروستکردن و تەواوکردنی دووسایدکردنی نێوان شارەکانە، جگەلەوە کاردەکەن بۆ تەواوکردنی نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رێگەوبان لە ئەولەوێتی کارەکانمانە چونکە پەیوەندی بەتاک بەتاکی کۆمەڵگەوە هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە رابردوودا بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی وەزیران هەنگاوی گرنگیناوە، بەڵام هێشتا هەندێ پرۆژەی رێگەوبان ماون کە پێویستیان خێرا تەواوکردن هەیە، لەوانەش رێگە دووسایدییەکانی نێوان پارێزگاکان و رێگەی دووسایدی کەلار-دەربەندیخان، هەولێر-کۆیە، دوکان-چوارقوڕنە، کۆڕێ-شەقڵاوە، چۆمان-حاجی ئۆمەران، بەردەڕەش-کەڵەک.
ئاماژەی بەوەشکرد "لە بواری نیشتەجێبونیش وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کۆمەڵێک پرۆژەی گرنگی هەیەو خۆشبەختانە لە کۆبوونەوەی رابردومان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت چارەسەری گونجاو پەسەند کرا بۆ تەواوکردنی نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبون بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان، کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە جێبەجێدەکرێت".
ر. ئ.

بیروڕا