کوردستانی
پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت لە سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم 2 تا 3 پلەی سیلیزی نزمببنەوە و کاریگەری شێ و گەرماش نامێنێت.
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت لە سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم 2 تا 3 پلەی سیلیزی نزمببنەوە و کاریگەری شێ و گەرماش نامێنێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ئاماژە بەوە دەکات، کاریگەری ئەو بارستە ھەوا گەرم و شێدارەی لەماوەکانی رابردوودا کاریگەری ھەبوو لەسەر کەشی ناوچەکە و بووە ھۆی بەرزبونەوەی بەرچاوی پلەکانی و گەرما ھاتنی شێ لەگەڵیدا بووە، لە سبەینێ چوارشەممەوە کاریگەرییەکە لەسەر ناوچەکە نامێنێت.
باسی لەوەشکردووە، لە سبەینێوە ئاسمانی ھەرێم بۆ ساماڵ دەگۆرێت و پلەکانی گەرماش بەرێژەی 2 تا 3 پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم: سلێمانی 37 بە 25، ھەولێر 38 بە 26 پلە، دھۆک 37 بە 25 پلە، ھەڵەبجە 39 بە 27 پلە، کەرکوک 40 بە 28 پلە، لەناوچەکانی گەرمیان 44 بە 28 پلە دەبێت ، لە سنووری ئیدارەی راپەرین 37 بە 24 پلە و لە سنووری ئیدارەی سۆرانیش 25 بە 23 پلە دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، خێرای با کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ناوبەناو مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز چالاک دەبێتەوە لە ئاراستەی باشووری رۆژئاواوە بەخێرای 20 تا 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


