کوردستانی

سبەینێ لەم وێستگانە بەنزینی 690 دیناری دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ لەم وێستگانە بەنزینی 690 دیناری دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 8ـ6ـ2022 بەنزینی 690 دینای لەم ویستگانە بەردەست بێت ئەگەر هیچ کێشەیەکی نەخوازراو روونەدات.

-وێستگەکان ناوشار تاسڵوجە بۆ پاسی هێڵ. 

-برایەتی هەمیشەیی، مژدە و هەڵەبجە تانجەرۆ بۆ تەکسی ژمارە جووت. 

-کانی گۆران، بەکرەجۆ و شاوان بۆ تایبەت ژمارە جووت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دەرەوەی شار لە بەنزینخانەی بازیان بەنزینی عیراقی دابەشدەکرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan