کوردستانی
لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دادگە بڕیارێک دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دادگەی سلێمانی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیارێک دەدات لەبارەی وەرگرتنی پارە لە فەرمانگەکانی دادنووس، بەپێی بڕیارەکەی دادگە بێت وەرگرتنی ئەو پارەیە لە هاوڵاتییان لە رووی یاساییەوە پووچەڵە.
حاکم لەتیف مستەفا، دادوەری پێشووی دادگەی سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "بڕیارێکی تر لە قازانجی خەڵک لە لایەن دادگەوە، بەگوێرەی ئەم بریارەی دادگەی بەرایی سلێمانی /2 و پاڵپشت بە بڕیارێکی پێشووتری ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان ئەو گرێبەستەی وەزارەتی داد لەگەل کۆمپانیای کەرتی تایبەت کردوویەتی کە لە فەرمانگەکانی دادنووس پارە وەردەگرن لە ھاوڵاتییان لەڕووی یاساییەوە پوچەڵە".

ئاماژەی بەوەکردووە "بەگوێرەی یاسا ھەموو رسوماتێک دەبێت بە یاسا لەلایەن پەرلەمانەوە بڕیاری لێبدرێت و تەنھاش لەلایەن کارمەندانی فەرمانگە وەربگیرێت و ھەر پارەیەک بدرێت بە کۆمپانیا نایاساییە".
ئەوەشی خستەڕوو "ھاوڵاتیی کە مامڵەی ھەبوو لە دادنووس تەنها ئەو پارەیە دەدات کە لەلایەن فەرمانگەی دادنووس خۆیەوە لێی وەردەگیرێت، لەم بڕیارەدا دادگە بریاریداوە بە گێرانەوەی بڕی ئەو پارەیەی کە داویەتی بە کۆمپانیاکە".
س.ر

بیروڕا