جیهانی

ترەمپ داوای دوو ملیار دۆلار دەكات بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ داوای دوو ملیار دۆلار دەكات بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا

مەودا میدیا-

سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا داوای دابینكردنی بڕی 2 ملیار دۆلار دەكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا داوای كرد هەرچی زووە بڕێك پارە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا تەرخان بكرێت كە بە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراووە "بڕی ئەو پارەیە 2 ملیار دۆلار بێت و ئەمریكا و كۆریای باشوریش تاوتوێی مەشقە سەربازیەكان دەكەن بۆ كەمكردنەوە لە پێناو ئەو نەخۆشیە".
Qaiwan
Qaiwan