کوردستانی
حکومەتی هەرێم چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دیاریدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە بەرژەوەندیی خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت ئەوان لە ئەنجومەن کاریان بۆ ئەو پرسە کردووە.
رێبوار ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای بەدواداچوونم بۆ سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانەی کە بەبێ رێکاری یاسایی هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە و لەئێستادا لەسەر شەقامەکانن و هاوڵاتییان بەکاریاندەهێنن و ژمارەیان لە 10 هەزار ئۆتۆمبێل زیاترە و زۆرینەیان کۆدی تۆمارکردنیان بۆکراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆوە".
راشیگەیاند "ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگا داوامانکردەوە و کارمان بۆ کردووە کە سەرجەمیان بەپێی مۆدێل و جۆری ئۆتۆمبیلەکان رسوماتیان لێوەربگیریت و تۆماربکرێن و ژمارەیان پێبدرێت لەلایەن بەڕێەبەرایەتی هاتۆچۆوە، هەروەها تاوەکو پێدانی تابلۆ بەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانە ببێتە سەرچاوەی داهات بۆ هەرێم و هەم لەپێناوی پاراستنی ئەمنی گشتی و ئەنجام نەدانی تاوان بەهۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "داوامکرد کۆبوونەوەی ئەنجومەن بکرێت لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ لیژنەی ناوخۆ دانیشتین، دواتر ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێی باشبوو نووسراوەکە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان بکات، بەپێی زانیارییەکان لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە".
س.ر

بیروڕا