کوردستانی
حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لەم ناوچەی هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک تۆمارکرا کە کچێکی تەمەن 22 ساڵە و دۆخی تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.
سەباح زوهێر، وتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی رۆژی 4ی حوزەیرانی 2022 کچێکی تەمەن 22 ساڵ سەردانی نەخۆشخانەی گوڵانی کرد لە ئاکرێ چەند نیشانەیەکی هەبوو کە گومان دەکرا تای خوێنبەربوون بێت دوای ناردنی پشکنینەکەی بۆ بەغدا، دەرکەوت کە تووشبووی تای خوێنبەربوونە".
ئاماژەی بەوەکرد "دۆخی تەندروستی ئەو کچە جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە، هەروەها ئەو کچەی تووشی خوێنبەربوون بووە، ئاژەڵ بەخێودەکەن، گوماندەکرێت لە ئاژەڵەکانەوە بۆی گوازرابێتەوە، تیمەکانمان رەوانەی ئەو گوندە کردووە و پێدەچێت حاڵەتی دیکەش هەبن".
س.ر

بیروڕا