کوردستانی

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد جێبەجێکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد جێبەجێکرا
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی مەلەکشایی  لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دوو ساڵ پێش ئێستا دەستگیرکرابوو.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی مەلەکشایی بە ناوی ستار ئەرغەندە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی حوزەیرانی 2022 لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێکرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ستار ئەرغەندە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

شایانی باسە ستار ئەرغەندە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە. و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دانی بەوەدا نەنابوو کە کەسێکی کوشتووە و هیچ بەڵگەیەک کە بیسەلمێنێت ناوبراو بکوژ بووە لە بەر دەست نەبووە و تەنیا بە پێی (زانستی دادوەر) سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan