کوردستانی
بەبیابانبوون هەڕەشە لەم ناوچانەی هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، بەھۆی وشکەساڵییەوە بەرھەمی گەنمی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو، بەراورد بە ساڵانی رابردوو تر کەمە و پێشبینی دەکەن ئەمساڵ 300 ھەزار بۆ 400 ھەزار تۆن گەنم لە ھەرێمی کوردستان بەرھەم بێت.

حسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "گرفتی کەمئاوی تەنیا لە ئاوی سەرزەوی نییە، بەڵکو ئاوی ژێر زەویشی گرتووەتەوە و ئاوی ژێر زەوی دابەزیوە"،
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ناوچەکانی باشووری ھەولێر و مەخموور و دیبەگە و گوێڕ و ناوچەی گەرمیان بە تایبەت کەلار و کفری، ھەڕەشەی بە بیابانبوونیان لەسەرە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو ناوچانە نەگەیشتووینەتە حاڵەتی بە بیابانبوون، بەڵام ھەڕەشەیان لەسەرە و پێویستە کار بکرێت لەسەر زیاکردنی رووپۆشی رووەکی.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا