کوردستانی
زانیاریی نوێ لەسەر ئەو یەکانەی بۆ کرێنشینان دروستدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا فۆڕمی تۆماركردنی ناوی كرێچییهكان بۆ وهرگرتنی شوقه یان خانوو بڵاودەکرێتەوە و کرێنشینان دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
بەرهەم قەرەداغی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیا راگەیاند "هیوادارین راگەیاندنی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان بەشێک نەبێت لە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، چونکە ئەگەر وابێت ئێمە هەڵوێستی جدیمان دەبێت"، دەشڵێت "ئەو پرۆژەیە گرنگە ئەگەر جێبەجێبکرێت، چونکە سەدان کرێنشین دەبنە خاوەن شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان".
سەبارەت بە میکانیزم و پێوەرەکانی پێدانی یەکەکان بە کرێنشینان ئاماژەی بەوەکرد "تائێستا هیچ پێوەرێک دیارینەکراوە، بەڵام ئەولەویەت بۆ ئەوکەسانەیە کە ساڵانێکی زۆرە کرێچین و لە دۆخێکی سەختی ژیانکردندان".
ئەوەشی روونکردەوە "دابەشکردنی یەکەکان بەسەر قەزا و شارەکاندا بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوان دەبێت" وتیشی "ئێمە وەک کۆمەڵەکەمان هەموو هەوڵێکدەدەین زۆرترین کرێنشین لێی سوودمەندببن بەتایبەت ئەوانەی کەشایەنین".
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان دەروستبکات و بیبەخشێتە ئەو توێژە.
ر. ئ.

بیروڕا