کوردستانی
هەپەگە كوژرانی 16 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەپەگە رایدەگەیەنێت، لە چەند چالاكییەكدا 16 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و دەشڵێت "گورز لە هەلیكۆپتەرێكیش وەشێندراوە".
هەپەگە رایدەگەیەنێت، لە چەند چالاكییەكدا 16 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و دەشڵێت "گورز لە هەلیكۆپتەرێكیش وەشێندراوە".
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەکانی پاراستنی گەل- هه‌په‌گه رایگەیاند، هێزه‌كانیان له باشووره‌وه تا باكوور چالاكی به‌هێزده‌كه‌ن و جارێكی دیكە "لێكدانه‌وه‌ی داگیركه‌ران پوچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه"، دەشڵێت "لە چەند چالاكییەكی گەریلادا 16 سەرباز كوژراون و پێنجی دیكەش برینداربوون و گورزیش لە هەلیكۆپتەرێك وەشێندراوە".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی هەپەگە ژمارەیەک لەو سەربازانە لە ناوچەی لیجە-ی باكووری كوردستان كوژراون، ئەوانی دیكەش لە ئاڤاشین و زاپ بووە لە باشووری كوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزه‌كانیان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا شەڕێکی مێژوویی ده‌كه‌ن، هێرشەكانی توركیا كه "به به‌شداری هه‌زاران سه‌رباز و ته‌كنه‌لۆژیایی پێشكه‌وتوو ده‌یكات پوچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه و گورزی قورس له داگیركه‌ران ده‌وه‌شێنن".
ر. ئ.
بیروڕا


