کوردستانی

سبەینێ پارەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ پارەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی وەجبەی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "سبەینێ پێنجشەممە نۆی حوزەیرانی 2022 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی وەجبەی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022.

پێشتر نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "چەکی پارە بە بڕی دوو ملیار دینار کە پارەی گەنمی وەرگیراوی ساڵی (2022)ـە ھاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

بۆ ئەمساڵ بەهۆی وەشکەساڵی و کەمی بەروبومی دانەوێڵە، نرخى یەک تۆن گەنمى وەرگیرا و لە جوتیاران لەلایەن سایلۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستانیش بە 850 هەزار دینار دیاریکراوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan