کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لە كچێك كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی كچێك سكاڵای لە بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆماركرد كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبار، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەدا كە تۆمەتبار وەک هەرەشە بەكاریهێناوە".

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی روونکردووەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ر. ك. ع. تەمەن 20 ساڵ ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت "لێرەوە داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لەكاتی بوونی هەر هەرەشە و كێشەیەک دەستبەجێ‌ دادگەكان  و بنكەكانی پۆلیسی لێ‌ ئاگاداربكەنەوە بۆ زووتر بەهاناوەچوون و دەستگیركردنی تۆمەتباران".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan