کوردستانی
ژنێک لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە چەكوش كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی هەنگاو رایگەیاند، ژنێکی گەنجی خەڵکی سنە بە ناوی سەرگوڵ ئەکبەری تەمەن 42 ساڵ و دایکی سێ منداڵ لەلایەن پیاوەکەیەوە بە چەکوچ کوژرا.
بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ کە تێیدا هاتووە "سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی راگەیاندووە کە، سەرگوڵ ئەکبەری بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ماڵەکەی خۆیانادا لە گەڕەکی حەسەن ئاوای سنە بە دەستی پیاوەکەی بە ناوی عیرفان قادری کوژراوە".
باسی لەوەشکردووە، عیرفان قادر خەڵکی گوندی کەرە سی و تووشبووی مادە هۆشبەرەکانە و دوای ئەنجامی ئەو تاوانە هەڵهاتووە و هەتائێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر نەکراوە، "ناوبراو پێشتریش چەندین جار ژنەکەی داوەتە بەر لێدان و کوتان".
هەنگاو ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی 2022 هەتائێستا، لانی کەم شەش ژن لە شارەکانی سنە، کرماشان و سەقز بە دەستی پیاوەکانی خۆیان کوژراون.
ر. ئ.

بیروڕا