کوردستانی

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت
مەودا میدیا- 

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەکاتی زیاد بوونی خێرای با.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەکاتی زیاد بوونی خێرای با، خێرای باش لەنیوان  8- 10 کم دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەکاتی زیاد بوونی خێرای با، خێراى باش لەنێوان 10- 20 کم دەبێت.

 بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ: هەولێر 38 پلە, دهۆک 37 پلە, سلێمانی 36 پلە, کەرکوک 41 پلە، هەرچی هەڵەبجەش 39 پلەی سیلیزی دەبێت.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan