کوردستانی
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم میدیاکانی ئێران بەدرۆدەخاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان هیچ کات نابێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، دەشڵێت "هەواڵی کردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلێکی مۆسادی ئیسرائیلی و کوژرانی کەسێک لە تەقینەوەکەی شەوی رابردوو بۆ خەڵکی هەولێر و هەرێم کە بە چاوی خۆیان شوێن و جۆری هێرش و لێکەوتەکانیان بینی، ئەم هەواڵانە بوەتە مایەی گاڵتەجاری".

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "هێرشی تیرۆرستیی شەوی رابردوو بۆ سەر هەولێر، درێژەی ئەو هێرشانەیە کە بە مەبەستی گۆشار بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێن، ئەو درۆنەی بۆ ئەو هێرشە بەکارهاتوە لە سنووری شارۆچکەی پردێ لە لایەن میلیشیای حیزبوڵڵاوە ئاراستەی هەولێر کراوە".
ئەوەشی روونکردەوە "دوای هێرشەکە چەندین پێگەی فەرمیی سەر بە هێزێکی ناوچەیی، وەک جارانی پێشوو، وایان بڵاوکردووەتەوە کە لەم هێرشەدا ئۆتۆمبێلێکی سەر بە موسادی ئیسرائیلی بە ئامانج کراوە و گوایە کەسێکیش کوژراوە. ئەوان لەوانەیە بتوانن ئەو درۆ و دەلەسانە دەرخواردی رای گشتی خۆیان بدەن، بەڵام بۆ خەڵکی هەولێر و هەرێم کە بە چاوی خۆیان شوێن و جۆری هێرش و لێکەوتەکانیان بینی، ئەم هەواڵانە بوەتە مایەی گاڵتەجاری".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەوانەی ئەو بانگەشەیە دەکەن، دەیانەوێت شکست و لاوازیی خۆیان پەردەپۆش بکەن، گەرنا با ئاسایشی ناو جەرگەی پایتەخت و شارەکانیان بپارێزن"، باسی لەوەشکردووە "هەرێمی کوردستان هیچ کات پێگەیەک نابێت بۆ هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، لە هەمانکاتیشدا رایدەگەیەنین کە ئەو وڵاتانە دەبێت رێز لە سەروەریی خاک و گەلی هەرێمی کوردستان و عیراق بگرن".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا