کوردستانی
لە هەولێر 92 بەنزینخانە سزادران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى (92) بەنزینخانە سزادراون و رێکارى یاسایی لە بەرانبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.
پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى (92) بەنزینخانە سزادراون و رێکارى یاسایی لە بەرانبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.
لە راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێردا هاتووە "بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاوڵاتییان و له بهرانبهر دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین، لە مانگى رابردوودا (42) بەنزینخانە و لەسەرەتاى ئەو مانگەشدا تاوەکو ئەمڕۆ (50) بەنزینخانە لە هەولێر و دەوورووبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و رێکارى یاسایی لە بەرانبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر".
ئاماژە بەوەشکراوە "هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان، دڵنیا دەکەینەوە تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لە گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست بەرانبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ دەفرۆشنە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن".
پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە، داواش لە هاوڵاتییان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتییەکەى لە زووترین کات ئاگادارى قایمقامییەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە. هەروەها ئاگادارى خاوەن بەنزینخانەکان دەکەینەوە، لەمەودوا هەفتانە ناو و شوێنى ئەو بەنزینخانانە بڵاودەکەینەوە کە سزادەدرێن.
ر. ئ.

بیروڕا