کوردستانی
سلێمانی؛ کرێکارێک لە نهۆمی 14ی باڵەخانەیەک بەردەبێتەوە و دەمرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
کرێکارێک لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی لە نهۆمی 14ی باڵەخانەیەک لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت، 90%ی رووداوەکانی مردنی کرێکاران لەکاتی کاردا بۆ نەبوونی کەرەستەی پاراستنی سەلامەتی لە پرۆژەکاندا دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆی حوزەیران چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەمڕۆ لە یەکێک لە باڵەخانەکانی نزیک پردی کۆبانی، لە نهۆمی 14ەوە کرێکارێک کەوتووەتەخوارەوە و لەئەنجامیشدا مردنی راگەیەنراوە.
باسی لەوەشکرد، کرێکارەکە دانیشتوی شاری سلێمانییە و لەدایکبووی ساڵی 1977 بووە، هۆکاری رووداوەکەش دوای راپۆرتی لیژنە هاوبەشەکانی تایبەت بە ئەرک و مافی کرێکاران رووندەبێتەوە.
سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەشێوەیەکی گشتی 90%ی رووداوەکانی مردنی کرێکاران لەکاتی کاردا بۆ نەبوونی کەرەستەی پاراستنی سەلامەتی لە پرۆژەکاندا دەگەڕێتەوە، بۆیە ئەوان پێشتریش داوایانکردووە یاسایەکی پێشکەوتوو و گونجاو لەگەڵ بارودۆخی ئێستا لە بەرژەوەندی کرێکاران دەربکرێت کە گەرەنتی ئاسایش و سەلامەتیان بکات.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا