کوردستانی
سەرۆکایەتیی هەرێم داوایەک ئاراستەی حکومەتی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌داین كه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه خزمه‌ت به دووژمنانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كات.
لە پەیامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە "به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه شه‌وی چوارشه‌ممه 8 له‌سه‌ر 9ی حوزەیرانی 2022 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێری پاته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاوڵاتییه‌كی سڤیل برینداربوون و چه‌ند ئۆتۆمۆبیلێكیش زیانیان به‌ركه‌وت".

ئەوەش هاتووە "ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌داین كه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه زیان به سه‌قامگیریی ئاسایش و دۆخی سیاسیی عیراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و ناوچه‌كه ده‌گه‌یێنێت و خزمه‌ت به دووژمنانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات".
ئاماژە بەوەکراوە "وه‌كو هه‌موو جارێك سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پشتگیریی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان ده‌زگاكانی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیی عیراق زیاتر تووند بكرێن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه ده‌ستیان له‌م جۆره هێرشانه‌دا هه‌یه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەکات "بۆ رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جددی هه‌ڵگرن كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی زۆری بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت".
س.ر
س.ر
بیروڕا