کوردستانی
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی حوزەیرانی 2022 به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی جینین پلاسخارت, نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و تیمی پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به یونامی، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی حوزەیرانی 2022 به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی جینین پلاسخارت, نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و تیمی پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به یونامی، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه تایبه‌ت بوو به بابه‌تی ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌وه.
كۆبوونه‌وه به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرد كه شه‌وی چوارشه‌ممه 8/6/2022 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و زیانی گیانی و ماددی هاووڵاتیانی سڤیلی لێكهوتهوه و ئه‌مه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدديی بۆ سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگیریی عێراق لێكدرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه داوا له حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق كرا كه پێویسته كۆتایی به‌م ده‌ستدرێژییانه بهێنرێت و به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی جددی بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه بدات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و په‌رۆشییان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئاماده‌بوونی لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان بۆ داوه‌تنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد.
دوای گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كۆكبوون له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتووانه به جۆرێك كه به‌رژوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به پرۆسه‌ی دیموكراسی له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بێت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م یاسای هه‌ڵبژاردندا ماون.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه بڕیاریدا سكرتاریه‌تێك پێكبهێنرێت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی یۆنامی بۆ به‌دواداچوون و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و تا رێككه‌وتی 1ی ته‌مووزی 2022 راپۆرتێك له‌مباره‌یه‌وه ئاماده بكات.
سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمیان به‌رز نرخاند به‌مه‌به‌ستی لهیهكنزیكردنهوهی لایه‌نه سیاسییه‌كان و دووپاتیانكرده‌وه كه له‌مباره‌یه‌وه پاڵپشتیی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بن، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كرد.
س،ر
س،ر
بیروڕا


