کوردستانی

بە تۆمەتی دزیکردن دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزیکردن دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبا لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "دوای ئەوەی چەند ھاوڵاتییەک لەسنوری گەڕەکی ڕاپەڕین لەنوسینگەی ڕاپەڕینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان سکاڵایان تۆمارکرد کە کێبڵی کارەبایان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانیشدا توانرا دەستبگیرێت بەسەر کێبڵە دزراوەکاندا و ئوتۆمبێلێک کە بەتۆمەتباران بوەو تاوانەکەیان پێ ئەنجامداوە، ھەردوو تۆمەتبار (ھ، أ،ر) لەدایکبووی 1994 و (ر، ج، أ) لەدایکبووی 2000 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا  بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan