کوردستانی

لە گوڵاڵە داعش هێرشیکرد و بریندرا هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە گوڵاڵە داعش هێرشیکرد و بریندرا هەیە
مەودا میدیا-

پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش شەوی رابردوو هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای عیراق لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە (جەلەولا) لە باکووری رۆژهەڵاتی دیالە، لە ئەنجامی هێرشەکەش سەربازێک برینداربوو.

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، هێرشەكەی گروپی چەکدارانی داعش بۆسەر خاڵێكی ئەمنی سەر بە فەوجی مغاویر- فیرقەی یەكەمی سوپای عیراق بووە لە گەڕەكی تەجنید-ی دەوورووبەری گوڵاڵە و بەهۆیەوە سەربازێك برینداربووە.

باسی لەوەشکردووە، هێرشەکە لەلایەن سوپای عیراقەوە تێکشێنراوە و گروپی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە پاشەکشەیان کردووە.

ماوەی چەندین مانگە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادیکردووە بەتایبەت لە سنووری ناوچە کێشە لەسەرەکان، بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبوونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان و بوونی بۆشایی ئەمنی، داعش لەچەند ناوچەیەکدا  جموجۆڵەکانی زیادکردووە و زیانی بە هێزە ئەمنییەکان گەیاندووە، ئەوە جگە لەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە رووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan