کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی: لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا کارمەندێکمان شەهیدبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی مادەی هۆشبەر، تۆمەتبارەکە رووبەڕوویان بووەتەوە و کارمەندێکی هێزەکانیان شەهیدبووە.
ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی مادەی هۆشبەر، تۆمەتبارەکە رووبەڕوویان بووەتەوە و کارمەندێکی هێزەکانیان شەهیدبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانیان بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بە یاسای مادەی هۆشبەر، تۆمەتبارەکە رووبەڕوویان بووەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارەکە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی بەناوی (کۆمیسەر / تێبین جەمال عەزیز) کوژراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە کە ناوی (ن. م. ح)ـە و لە گەڕەکی شێخ عەباسی سلێمانی دادەنیشێت.
ر. ئ.
بیروڕا



