کوردستانی
پەرلەمانتارێک: بڕینی 200 ملیارەکە پێشبینیكراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند، بڕینی 200 ملیار دینارەکە لەلایەن عیراقەوە پێشبینیكراوه و هەنگاوى دیکەش دژی هه‌رێم دەگیرێتەبەر، هەربۆیە بۆ دووربوون لە گرفتی گەورەتر دەبێت هەرێم هەوڵی چارەسەری کێشەکان بە گفتوگۆ بدات.
كه‌ریم شكور، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق به ده‌نگی ئه‌مەریكای راگه‌یاندووه، گه‌ر هه‌رێم له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگەی فیدراڵییه‌وه سه‌باره‌ت نه‌وت و گازی هه‌رێم، هه‌وڵ نه‌دات به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ریان بكات، هه‌رێم تووشی گرفتی گه‌وره ده‌كات، به‌وپێیه‌ی بڕیاره‌كانی دادگەی فیدراڵی بڕیاری كۆتایین.
باسی لەوەشکردووە "ئێمه هه‌رێمێكین له چوارچێوه‌ی عیراقی فیدراڵ‌دا و ره‌نگه ره‌خنه له هه‌ندێك له یاساكانمان بگێرێت به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاساكانی عیراقدا یه‌كناگرێته‌وه، بۆیه گفتوگۆ باشترین چاره‌سه‌ره و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین به توندی مامه‌ڵه نه‌كه‌ین".
به وته‌ی کەریم شکور بڕینی 200 ملیار دیناری مانگانه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن عیراقه‌وه پێشبینیكراوه و ره‌نگه میكانیزمی دیکەش دژی هه‌رێم به‌كاربهێنن.
ر. ئ.

بیروڕا