کوردستانی
فۆڕمی دامەزراندن لەڕێگەی مەودا میدیاوە پڕبکەرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک چەند هەلێکی کاری راگەیەندووە و فۆڕمی پێشکەشکردنیش بە ئەلیکترۆنی دەبێت.
بەرێوبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک چەند هەلێکی کاری راگەیەندووە و فۆڕمی پێشکەشکردنیش بە ئەلیکترۆنی دەبێت.
قاسم عەبدولعەزیز، بەرێوبەری بەشی یاسا، کارگێری و دارایی لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک بە میدیای نزیک لە سەرۆکی حکومەتی راگەیاندووە "26 کەس لە بەرێوبەراتییەکەیان دادەمەزرێن و وەرگرتن لە رێی پڕکردنەوەی فۆرمێکەوە دەبێت بەشێوەی ئۆنلاین و هەموو کەسێک لە سنووری پارێزگای دهۆک مافی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەی هەیە".
باسی لەوەشکردووە، لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە دوای کاتژمێر 12ی ئەمشەو کارا دەبێت، داواکار هەموو زانیارییە تاکە کەسییەکان بەپێی خواستی فۆڕمەکەوە پڕ بکاتەوە.
بە وتەی بەڕێوبەری بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک، ئەولەویەت بۆ خاوەن بڕوانامە باڵاکان و کەسوکاری شەهیدانە و بەپێی C.V یەکان خاڵبەندی دەکرێت و خاوەن زوورترین پۆینت چانسی دامەزراندیان زیاترە.
ر. ئ.
بیروڕا


