کوردستانی
یەکەم حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومهتی ههرێمی كوردستان پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ شهممه له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه "یەکێک لە گومانلێکراوانی تای خوێنبەربوون کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە، خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران و پشتڕاستکردنەوەی وەکوو تووشبووی نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ چارەسەرییەکانی و کوشندەیی باری تەندروستیی گیانی لەدەستدا".
ئاماژهی بهوهشكردووه، مردنی ئهو گهنجه وەکو یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوه.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومهتی ههرێمی كوردستان دهڵێت "داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن بۆ دوربوون لە تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون".
ر. ئ.

بیروڕا