کوردستانی
نرخی مریشک بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
نرخی مریشک لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە، بەجۆرێک نرخی هەرکیلۆیەک لەنێوان چوار هەزار 500 بۆ پێنج هەزار دیناردایە، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی-ش دەڵێت "حکومەت پاڵپشتی کێڵگە پەلەوەرییەکان ناکات لە رووی دابینکردنی ڤاکسین و عەلەف و پێداویستییەکانی دیکە".
محەمەد حسێن، مریشک فرۆشێکی شاری سلێمانییە و بە مەودا میدیای وت "لەوەتەی نرخی مریشک گرانبووە، فرۆشی رۆژانەمان کەمیکردووە"، سەبارەت بەو بەرزبوونەوە خێرایەش لە نرخی مریشک، پێشتر نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی دۆلار بەرزە و ئێمە هەمووشت بە دۆلار دەکڕین، هۆکارێکی دیکە بڵابوونەوەی نەخۆشییە لە کێڵگەکاندا و زۆربەی مریشکی کێڵگەکان لەناوچوون و حکومەت هاوکار نییە لە دابینکردنی ڤاکسین بۆیان ئەمە جگە لەوەی نرخی عەلەف، کرێی کارەبا و غاز بارگرانییەکی دیکەیە لەسەر خاوەن کێڵگەکان".

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تێچووی یەک کیلۆ مریشک لەسەر خاوەن کێڵگەکان لەنێوان سێ هەزار و 500 بۆ سێ هەزار و 800 دیناردایە، ئەوەش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی مریشک لە بازاڕەکاندا.
بەهۆی گرانی گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک خواستێکی زۆری لەسەرە لەلایەن هاوڵاتییانەوە، ئەم بەرزبوونەوەیەش لە نرخەکەیدا بووەتە هۆی ناڕەزایی و نیگەرانی هاوڵاتییان.
ر. ئ.

بیروڕا